بۆ گۆڕینی ژمارە لە کوردیەوە بۆ ئینگلیزی یاخوود بە پێچەوانەوە#
کاتێک ئەتەوێت لە داتابەیس ژمارەی کوردی هەڵبگریت دواتر ناتوانیت مامەڵەی ڵەگەڵ بکەیتەوە وەک ژمارەی ئینگلیزی لێرەیا کۆدێک ئەنوسین بۆ گۆڕینی ژمارەی کوردی بۆ ئینگلیزی یاخود بە پێجەوانەوە ئەتوانیت ژمارەکە بە کوردی هەڵگریت و لە کاتی وەرگرتنەوەی لە داتابایس بیگۆرێت بۆ ژمارەی ئینگلیزی دواتر مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و کردارە بیرکاریەکان ئەنجام بەیت و دواتریش ئەنجاماکە بگۆری بۆ ژمارەی کوردی
ئەمە چارەسەرێکی بەڕەت نیە بەڵام ئەتوانیت بەکاری بهێنیت#
بە کار ئەهێنم تۆ ئەتوانی بە زمانەکانی تر بیکەیت javascript من زمانی#
گۆڕینی ژمارەی کوردی بۆ ئینگلیزی#
١- دروست کردنی ئۆبجێکتێک بۆ ژمارەکان
٢-کلیلەکەی ژمارە کوردیەکانە نرخەکەشی ژمارەی ئینگلیزی
٣- کاتێک ویستمان ژمارە ئینگلیزیەکە وەرگرینەوە ژمارە کوردیەکەی پێ ئەدەین وەک کلیلێک
split() ٤- جاکردنەوەی ژمارەکان لەیەکتر لەڕێگەی
٥- ماپ کردنی ژمارەکان ماپیش وەک لووپ ئیشەکات ئەتوانیت بە لووپ بیکەیت
٦- لووپ کردنی ئۆبجێکتەکانمان لەڕێگەی فۆر لوپێکەوە
٧- بەراوردکردنی کلیلی ئۆبجێکتەکەمان لەگەڵ ژمارە کوردیەکە
٨- ئەگەر ئەو کلیلە هەبوو ئەوا ژمارە ئینگلیزیەکە ئەگەڕێنینەوە
بە کاربهێنین بۆ ئەوەی ئەڕەیەکەمان بۆ بکات بە سترین join() ٩- ئەبێت
Number() ١٠- سترینگەکەشمان ئەکەین بە ژمارە لەڕێگەی
گۆڕینی ژمارەی ئینگلیزی بۆ کوردی#
١- ئەو ئۆبجێکتەی هەمانە پێچەوانەی ئەکەینەوە کلیلەکان ئەکەین بە ئتنگلیزی و نرخەکەی ئەکەین بە کوردی
٢- پێویستە لەجیاتی ژمارە تێکست بگەڕێنینەوە